Abdullah Shukur
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عیمران خان باسی لە گرنگی پەیوەندی نێوان تورکیا و پاکستان کرد و گوتی: "پاکستان و تورکیا دەبنە دوو وڵاتی زۆر نزیک لە یەکتر".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عیمران خان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەنجامدا.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عیمران خان باسی لە گرنگی پەیوەندی نێوان تورکیا و پاکستانی کرد و گوتی: "پاکستان و تورکیا دەبنە دوو وڵاتی زۆر نزیک لە یەکتر".
عیمران خان باسی لە لووتکەی پاکستان-ئەفغانستان-تورکیا کە بڕیارە لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت و گوتی: "ھیوادارم لووتکەی پاکستان-ئەفغانستان-تورکیا سوودی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان ھەبێت".