عمران خان هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تی هیندستان
- سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان هێرشه‌كانی توندتر كرده‌وه بۆسه‌ر حكوومه‌تی هیندستان دوای بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ی دوایی سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی جامو و كشمیر و ئه‌و بڕیارانه‌ی به"فاشی و ده‌مارگیر" ناوبرد.
İslamabad
ئیسلام ئاباد - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر هیندستان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته.
عمران خان له رێگه‌ی دوو تویته‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی توندی كرده سه‌ر حكوومه‌تی هیندستان و بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌رێمه‌كانی جامو و كشمیر به"فاشی و ده‌مارگیر" ناوزه‌ندكرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "پێویسته له‌سه‌ر حكومی سه‌رۆكوه‌زیران ناریندرا مودی ده‌رمارگیری هیندۆسیی فاشیست ئه‌وه بزانێت كه له‌كاتێكدا ده‌توانرێت سوپا و چه‌كدار و تیرۆریستان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه باڵاتره‌كانه‌وه شكست بخۆن، به‌ڵام مێژوو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كاتێك میلله‌تێك یه‌كده‌گرێت و له پێناو ئازادی خه‌بات ده‌كات و له مردن ناترسێت هیچ هێزێك نییه رێگری لێ بكات له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی".
هه‌روه‌ها له تویتێكی دیكه‌شدا نووسیویه‌تی "له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بیروباوه‌ڕی په‌راوێزخستن كه حكوومه‌تی مودی په‌یڕه‌وی ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی هیندۆسه‌كان ئه‌ستوورتر بكات، له‌گه‌ڵ میكانیزمه فاشییه‌كانی له جامو و كشمیر شكستی گه‌وره ده‌هێنێت له هه‌وڵه‌كانییان بۆ كپكردنه‌وه‌ی خه‌باتی كشمیرییه‌كان له پێناو ئازادی".
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان چه‌ند جارێك بڕیاره‌كانی هیندستانی پڕۆتیستۆ كرد كه هه‌رێمه‌كانی جامو و كشمیری ژێر فه‌رمانڕه‌وای داماڵی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و هۆشداریشی دا له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێك له نێوان نیودلهی و ئیسلام ئاباد به‌و هۆیه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان له رێگه‌ی په‌یامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه جوڵه‌كانی هیندستانی له كشمیر به "هه‌ڵه‌ی ستراتیجی" ناو برد و پێ وایه زۆر له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها هۆشدارییشی دا له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌نگاوێك به‌هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌داته‌وه و تا كۆتایش ده‌ڕوات به‌پێی قسه‌كانی.