Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2019
ئیدلب - AA
به‌درێژایی رۆژانی جه‌ژنی قوربان، نزیكه‌ی 124 هه‌زار هاووڵاتیی سووریا به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیاوه بۆسه‌ر ئیدلب و ده‌ورووبه‌ری، ئاواره‌بوون و په‌نایان بۆ كه‌مپه‌كانی سەر سنووری سووریا لەگەڵ توركیا بردووه.
محه‌مه‌د حه‌لاج به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی "هەماهەنگیکارانی وەڵامدانەوەی مه‌ده‌نی" له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی سووریا و رووسیای هاودهستیهوه له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون باشووری ئیدلب، ته‌نها له میانی رۆژانی جه‌ژنی قورباندا نزیكه‌ی 124 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
محه‌مه‌د حه‌لاج رایگه‌یاند، ئاواره‌كان كه له 19 هه‌زار و 231 خێزان پێكهاتوون، به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ئه‌تمه، دێر حه‌سه‌ن و كه‌فر لوسین كۆچیان كردووه كه ده‌كه‌ونه نێو خاكی سووریا له‌به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی ره‌یحانلیی سه‌ربه پارێزگای هاتای باشووری تورکیا.