Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان- AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هاڵی، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كاره دوژمنكاره‌كانی خۆی دژی عێراق زیادكردووه، راشیگه‌یاند: "پشتیوانانی ئێران له عێراق به ئاشكرا مه‌شقیان پێده‌كرێت و ئه‌و چه‌كانه به‌كارده‌هێنن كه له تارانه‌وه بۆیان دێت. هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا مووشه‌كی بالیستیی بۆ ئه‌م پشتیوانانه ناردووه، یه‌كێكه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه پێمان گه‌یشتوون".
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی دۆخی فه‌ڵه‌ستین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نیكی هاڵی ره‌تیكرده‌وه سه‌باره‌ت به فه‌ڵه‌ستین بدوێت و درێژه‌ی به تاوانباركردنی ئێران، دا.
هاڵی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هێرشی زۆر له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و رایگه‌یاند:
"له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وڵاتێك هه‌یه كه بووه‌ته مایه‌ی پێكدادان و ناسه‌قامگیریی و ئه‌م وڵاته ئیسرائیل نییه، به‌ڵكو ئێرانه. تاكه ئامانجی ئێران له عێراق بریتییه له: درووستكردنی ناوه‌ندێك له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بۆ ئه‌و چه‌ك و سه‌ربازانه‌ی له تارانه‌وه بۆ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست دێن. ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كاره دوژمنكاره‌كانی خۆی زیادكردووه. پشتیوانانی ئێران له عێراق به ئاشكرا مه‌شقیان پێده‌كرێت و ئه‌و چه‌كانه به‌كارده‌هێنن كه له تارانه‌وه بۆیان دێت. هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا مووشه‌كی بالیستیی بۆ ئه‌م پشتیوانانه ناردووه، یه‌كێكه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه پێمان گه‌یشتوون".
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هێرشی مووشه‌كیی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق (کۆیە) ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به پێویستیشی زانی ده‌ستوه‌ردانی ئێران له خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت.
نیكی هاڵی باسی له‌وه‌كرد كه ئێران ده‌یه‌وێت عێراق وا لێبكات پابه‌ندی ئه‌و بێت و هه‌وڵی لاوازكردنی ده‌دات و رایگه‌یاند: "ئێران به‌نیازه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی عێراقێكی لاوازه‌وه درێژه به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی بدات".