Abdullah Shukur
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
ئەنقەرە
گوتەبێژایەتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن، لە بارەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شاری فرانکفورت لەلایەن لایەنگرانی پەکەکە، رایگەیاند کە بە تونترین شێوە ئیدانەی بەرپرسانی ئەڵمانیا دەکەن. گوتیشی: " رێگریکردن لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی ھەڵبژێراوی گەلی تورکیا لەگەڵ ھاووڵاتیانیان و ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ تیرۆریستان وەک ئاکتەری باوەڕپێکراو، ھیچ روونکردنەوەیەکی نییە. ئەو کردارانەی کە روویاندا مانای پشتیوانی لە تیرۆر دێت".
کاڵن راشیگەیاند کە بە تونترین شێوە ئیدانەی بەرپرسانی ئەڵمانیا دەکەن بەوەی کە مۆڵەتیان بە لایەنگرانی پەکەکە داوە ئەمڕۆ خۆنیشاندان لە دژی گشتپرسی ١٦ی نیسان لە تورکیا ئەنجام بدەن.
کاڵن جەختیشی لەوە کردەوە کە رێگری لە نوێنەرانی ھەڵبژێراوی تورکیا کراوە بەوەی لەگەڵ ھاووڵاتیانی تورکیا لە ئەڵمانیا کۆببنەوە و لەلایەکی دیکەش چاوپۆشی لە کۆبوونەوەی لایەنکرانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و وتنەوەی ھوتافی تایبەت بە پەکەکە دراوە کە لە لیستی تیرۆری ئەورووپا دایە. ئەمەش بۆ تورکیا جێگەی قبوڵ نییە.
کاڵن گوتیشی: "داوا دەکەین ئەوانەی کە رێگری لە دەربڕینی ئازاد دەکەن جددی بن لە کارەکانیان. ناوبردنی کۆبوونەوەی نوێنەرانی ھەڵبژێراوی تورکیا لەگەڵ ھاووڵاتیانیان بە مەترسی و لەلایەکی دیکەش ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ تیرۆریستان وەک ئاکتەری باوەڕپێکراو ھیچ روونکردنەوەیەکی نییە. ئەو کردارانەی کە روویاندا مانای پشتیوانی لە تیرۆر دێت".
ئیبراھیم کاڵن زیاتر گوتیشی: "بەشێکی وڵاتانی ئەورووپا دەست لە گشتپرسی ١٦ی نیسان وەردەدەن و ھەڵمەتی "نەخێر" بەڕێوە دەبەن. دووبارە بەبیر ئەورووپا دەھێنینەوە کە لە ١٦ی نیسان ئەورووپا بڕیار نادات بەڵکو گەڵی تورکیا بڕیار دەدات".