Salih Bilici
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
ساكاریا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی کرد له چالاكییه‌كدا كه له شاری ساكاریا به‌ڕێوه‌چوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی چالاكییه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی: "گوتیان، توركیا داڕما، وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان وه‌ستا. به‌ڵام وه‌به‌رهێنانیش و به‌رهه‌مهێنانیش به‌رده‌وامه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت ئه‌م گه‌ل و وڵاته به‌پێوه‌یه و بهپێوهش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێگاكه‌ی".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له هه‌ماهه‌نگیی توركیا و قه‌ته‌ر كرد و گوتی: "ئه‌و هه‌ڵوێسته هاوخهمییانهی برا قهتهرییهكانمان له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز و هێرشه‌كانی به‌های دراوه‌كان له ئابدا نیشانیاندا، هه‌رگیز بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه و بیرمان ناچێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پیشه‌سازیی به‌رگرییه‌وه دوا و گوتی: "له‌مه‌ودواش هه‌ر له پیشه‌سازی به‌رگرییه‌وه تا بازرگانی له گه‌شت و گوزاره‌وه تا وزه، به‌هێزبوونی هاریكاری توركیا-قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "كاتێك ئێمه دهستبهكاربووین، توانای پیشه‌سازیی سه‌ربازیمان له‌سه‌دا 20 بوو، ئێستا گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 68. ئه‌مه به‌سه؟ نه‌خێر به‌س نییه و زیاتری ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا هەروەها باسی له چاندنی خه‌شخاش كرد و گوتی: "با سه‌رله‌نوێ قۆناغی چاندنی خه‌شخاش ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه. چونكه خه‌شخاش له چه‌ندین بواردا گرنگیی زۆری هه‌یه. ئێستاش ئه‌م قۆناغه ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ره‌خنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه دوا و گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان ساڵ پیشه‌سازیی بهرگریمانیان راده‌ستی مشتێك بیانی كرد، ئێستا بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی ئێمه ده‌گرن".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ده‌نگۆی فرۆشتنی كارگه‌ی تانك پالێت-ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه شتێكی له‌و شێوه‌یه له ئارادا نییه، به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌وه ده‌كه‌ن".