Abdullah Shukur
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
ئەرزەڕۆم - AA
ناوەندی بەفرە خلیسکێنەی پالاندۆکان کە بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە تورکیا دادەنرێت، کۆتایی ئەم ھەفتەیە پێشوازیی لە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران و ھەوادارانی یاری بەفرە خلیسکێنە کرد.
لە دوای دەستپێکردنی وەرزی خلیسکێنەی سەر بەفر، ژمارەی سەردانیکەرانی ئەو ناوەندە رووی لە زیادبوون کرد و لە چوارچێوەی گەشتی زستانەدا، ناوەندی بەفرە خلیسکێنەی پالاندۆکان کە بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە تورکیا دادەنرێت، کۆتایی ئەم ھەفتەیە پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران و ھەوادارانی یاری خلیسکێنەی سەر بەفری کرد.
لەم ناوەندەی خلیسکێنەی سەر بەفر پلەی گەرما پێنج پلەی لە ژێر سفرە و ئەستووری بەفریش گەیشتووەتە ٩٣ سانتیمەتر، بەم پێیەش سەردانیکەران لە گشت تەمەنێک بەمەبەستی خلیسکێنە لەسەر بەفر و بەسەربردنی کاتێکی خۆش روو لەم ناوەندە دەکەن.
لەلایەکی دیکە منداڵانیش لەگەڵ خانەوادەکانیان یاری بەفرە خلیسکێنەیان کرد و دیمەنێکی جوان و سەرنج راکێشیان نواند.