Kasım İleri
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سووریا رایگه‌یاند "به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ تیرۆریستان نابنه هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانتان. توركیا چاوه‌ڕوانی له ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه به‌رپرسیارێتیه هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كان به‌جێبگه‌یه‌نێت و به پڕوپاگه‌نده‌كردنی تیرۆر سێبه‌ر نه‌خاته سه‌ر ئه‌وه".
ئیبراهیم كاڵن له رێگه‌ی هه‌ژماری تویته‌ره‌وه كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر بڵاوكراوه‌كه‌ی تره‌مپ و گوتی: "به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ یه‌كسانكردنی كورده‌كان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادایه و باڵی سووریای په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه. توركیا به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بێته‌وه نه‌ك كورده‌كان. كورده‌كان و سوورییه‌كانی دیكه له مه‌ترسی تیرۆر ده‌پارێزین".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتیشی: "به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ تیرۆریستان نابنه هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانتان. توركیا چاوه‌ڕوانی له ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه به‌رپرسیارێتیه هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كان به‌جێبگه‌یه‌نێت و به پڕوپاگه‌نده‌كردنی تیرۆر سێبه‌ر نه‌خاته سه‌ر ئه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكیدا باسی له‌وه كردبوو كه ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه به كشانه‌وه له سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش-یش درێژه‌ی هه‌یه.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ به ئابووریی هه‌ڕه‌شه‌ی له توركیا كردبوو دژبه كردنه ئامانجی تیرۆریستانی یه‌په‌گه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له ناوچه‌كه‌دا ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر رووبه‌ری 20 میل دروست ده‌كه‌ن.