Serhat Zafer
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2022
سێواس – AA
به‌هۆی به‌فربارین به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ، رێگای ٤٦ گوند له پارێزگای سێواس داخراون.
فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای سێواس رایگه‌یاند، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
تیمه‌كان سه‌ره‌تا هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه ده‌ده‌ن كه هه‌واڵیان پێ ده‌گات رووداوه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشبوون، له‌دایكبوون و كۆچی دوایی كردن له چ ناوچه‌یه‌ك روویانداوه.
پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا بۆ خوار ١٥ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین و له رۆژیشدا بۆ ١٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، به‌مه‌یش شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه‌ی سه‌خت كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له شاری سێواس.