Sefa Mutlu
05 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامداوە و پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە.
ئەردۆغان، نوسیوویەتی: "ئەمڕۆ بەهۆی هەندێک نیشانەی سووکەوە خۆم و هاوسەرەکەم پشکنینی کۆرۆنامان ئەنجامدا و ئەنجامی پشکنینەکەمان پۆزەتیڤ بوو.
سوپاس بۆ خوا وەک دەزانین شەپۆلی ئۆمیکرۆن بە سوکی تێدەپەڕێت. لەبەر ئەوە بەردەوام دەبین لە ئەرکەکانمان و لە مالەوە کارەکانمان رادەپەڕێنین".