Ömer Ürer
05 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
دوزجه - AA
به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فره‌وه به‌شێك له پاركی كلتوری گۆلیاكا له پارێزگای دوزجه ژێرئاو كه‌وت.
رووبه‌ری پاركه‌كه ٧٩٠ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و دەکەوێتە سنووری ده‌ریاچه‌ی ئه‌فته‌نی كه خاڵی ده‌سپێكردنی رووبه‌ری چه‌می مه‌له‌ن'ه كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئیستانبوڵ له‌وێوه دێت.
به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی پاركه‌كه به گژوگیای زۆر و ژیانی كێوی بووه‌ته جێی سه‌رنج و هه‌ر وه‌رزه و به جۆرێك ده‌نوێنێت. هه‌فته‌ی رابردوو به‌فربارین به چڕی ئه‌م پاركه‌ی گرته‌وه و به‌فر تاكوو یه‌ك مه‌تر و ٥٠٠ سانتیمه‌تر لێی كه‌ڵه‌كه بوو.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی پاركه‌كه ده‌ستی به توانه‌وه كردووه و به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی پاركه‌كه كه له وه‌رزی هاویندا په‌ڕه‌شووتی لێ ههڵدهدرا، پیاده‌ڕۆیی پیادا ده‌كرا و كه‌مپی لێ ههڵدهدرا ژێرئاو كه‌وتن.
ژێرئاوكه‌وتنی به‌شێكی پاركه‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن.