Yılmaz Kazandıoğlu
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
وان – AA
٦٢ كۆچبه‌ری نایاسایی له بۆكسی بارهه‌ڵگرێكدا له قه‌زای مورادییه له پارێزگای وان دۆزرانه‌وه و ده‌ستگیر كران.
پارێزگای وان رایگه‌یاند كه تیمه‌كانی جه‌ندرمه بارهه‌ڵگرێك كه گومانیان لێی هه‌بوو له قه‌زای مورادییه راگرتووه.
له كاتی پشكینی بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ٦٢ هاووڵاتیی ئه‌فغانستانیان ده‌ستنیشان كردووه كه به رێگای نایاسایی چوونه‌ته ناو خاكی توركیا.
به‌مه‌به‌ستی راییكردنی كاره‌كانیان كۆچبه‌ره نایاسایییهكان راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ئه. ی. و كه‌سێكی دیكه به ناوی ت. ئی. ده‌ستگیر كراون.