İlyas Gün
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2022
سامسون- AA
لە شاری سامسون ١٢ هاووڵاتی عێراقی کە لە ماوەی رابردوودا بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوەکە دەستگیر کرابوون، بڕیاری دەستبەسەر کردنیان بۆ دەرکرا.
تیمەکانی هۆبەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر ئەندامانی داعش، ١٢ هاووڵاتی عێراقییان دەستگیر کردبوو، دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان، دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگا کرا.
بە فەرمانی دادوەر هەر ١٢ گومانلێکراوەکە، دەستبەسەر کران.