Hüseyin Yıldız
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2022
هاتای – AA
ساڵی رابردوو، سێ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س سه‌ردانی ناوه‌ندی پاراستنی ئاسكهكێوییهكانیان له قه‌زای كركهان سەربە پارێزگای هاتای كردووه.
ئاسكهكێوییهكانی جۆری "گازهللا گازهللا" كه له ناوه‌ندی پاراستنی ئاسكهكێوییهكان له نزیك سنوور لەگەڵ سووریا به‌رده‌وامی به ژیان ده‌ده‌ن و مه‌ترسی له‌ناوچوون له‌سه‌ر جۆره‌كه‌یان هه‌یه، بوونه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی.
به‌هۆی به‌ناوبانگبوونی ئه‌م ئاسكهكێویانهوه، ساڵی رابردوو، سێ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س سه‌ردانی ناوه‌ندی پاراستنی ئاسكهكێوییهكانیان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی قەزای كركهان-ی پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی ژیانی سروشتی له هاتای، نوری ئاكن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به سروشت، هاتنی هاووڵاتییان به گرنگ ده‌زانن و گوتی: "هاووڵاتییان گرنگی به ئاسكهكێوی گازهللا گازهللا ده‌ده‌ن و بینینی ئاژه‌ڵی كێوی له‌نێو سروشتدا بۆ هه‌موو كه‌سێك گرنگه".
نوری ئاكن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زانیاری به سه‌ردانیكه‌ران ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره ئاسكه مه‌ترسی له‌ناوچوون له‌سه‌ر جۆرهكهیهتی، هاووڵاتییان له رووی ژینگه‌پارێزییه‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه، گوتی: "كه بمانه‌وێت جۆری ئاژه‌ڵێك بپارێزین پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و ره‌گه‌زه پێناسه بكه‌ین. سه‌ردانیكه‌ران به هاتنیان بۆ ئێره ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێت ئاسكهكێوییهكان له نزیكه‌وه ببینن و هه‌ستیان پێ بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌مان له‌لای هاووڵاتییانه‌وه زۆر نه‌ناسراوه، به‌ڵام سه‌ردانیكه‌رێكی زۆر روومان تێ ده‌كه‌ن. ساڵی رابردوو، سێ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س سه‌ردانی ناوه‌ندی پاراستنی ئاسكهكێوییهكانیان كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ژماره‌كه نزیك ببێته‌وه له ١٠ هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر".