Mümin Altaş
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ده‌ستپێكردنی "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٢٠ ماردین- ئۆمه‌ریان شه‌هیدی جه‌ندرمه هارون كاهیا"ی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستان، رێگه‌گرتن له كرده تیرۆریستییه‌كانیان و پاراستنی ئاسایشی و ئارامی ناوچه‌كه به‌رده‌وامن و له‌و میانه‌یه‌دا "ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٢٠ ماردین- ئۆمه‌ریان شه‌هیدی جه‌ندرمه هارون كاهیا" ده‌ستی پێ كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به به‌شداری ٥٨٥ كارمه‌ندی ئه‌منی ئه‌نجام ده‌درێت كه له تیمه‌كانی كۆماندۆی جه‌ندرمه، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه و گوندپارێزان پێك دێت.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ره‌ن زستان كه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له میانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ له حەوتی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه تا ئێستا، ١٩ تیرۆریست كوژراون و ٢٠ تیرۆریستیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستی چه‌كداریی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و ٣٤٨ ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان خاپوور كراون.