Mazın Asad
21 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
قودس - AA
دەزگای ھەواڵگری ناوخۆی ئیسراییل، چالاکییەکانی ھاوکاری کارمەندی دەزگای تیکا محەمەد مورتەجای لە قەیرانەکەی مرۆیی کەرتی غەززە، بە "پشتگیری تیرۆر" ناوزەند کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ھەواڵگری ناوخۆی ئیسرائیل، کارکردنی مورتەجا لە ھاوکارییە ھەرە گەورەکانی تیکا بۆ کەرتی غەززە بە "دابەشکردنی ھاوکاری بەسەر ئەندامان و خێزانەکانی ئەندامانی لیوای عززەدین ئەلقەسام بە مەبەستی بەکارھێنانی ئامانجە سەربازییەکان" تۆمەتبار دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مورتەجا ھاوکارییەکانی بە رێککەوتنێک لەگەڵ جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ئیسماعیل ھەنیە ئەنجامداوە و ھاتووە "مورتەجا بە پاساوی دابینکردنی پێداویستییەکان، ناوی ئەندامان و خێزانی لیوای عززەدین قەسامی بە تیکا داوە و بەھۆیەوە ھۆکاربووە لە پشتگیری ماددی و پارە بۆیان".
لە راگەیەندراوەکەدا ھیچ وردەکارییەک نەدراوە کەوا ئەو ھاوکارییە مرۆییانە بەسەر خێزانە لێقەوماوەکانی فەڵەستین دابەشکراوە، چۆن لە رووی سەربازییەوە بەکارھێنراوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوە کە مورتەجا کارمەندێکی دەزگای تیکای سەر بە حکوومەتی تورکیایە و زیاتر ھاتووە "تیکای بەوە ھەڵخەڵەتاندووە کەوا ئەو ھاوکارییانە بۆ پرۆژە مرۆییەکان نێردراوە، بۆ باڵی سەربازیی حەماس ناردوویەتی".
مورتەجا لە ١٢ی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە لە لایەن ئیسرائیل دەستگیرکراوە کە خاوەن چوار منداڵە و لە ساڵی ٢٠١٢ بەولاوە لە نووسینگەی تیکا لە کەرتی غەززە کار دەکات.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاراندەەە نیشاندا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی دەستبەسەرکردنی کارمەندی تیکا محەمەد مورتەجا لە لایەن ئیسرائیلەوە رایگەیاند: "تاوەکو قۆناغەکە بە دادپەروانە نەسەلمێنرێت، پێویستە بنەمای یاسایی لەسەر بێتاوانی کەسەکان پەیرەو بکرێت".
هەروەها گوتیشی "دەزگای تیکا، ماوەی ٥٠ ساڵە بەبێ پچران و بە بەردەوامی کۆمەکی ئەو هاووڵاتیە فەلەستینییانە دەکات کە لە غەززە لەژێر گەمارۆی ئیسرائیلدان و بە خۆشحاڵییەوەش بەردەوام دەبێت".