Sangar Hamad Azeez
21 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە چوار زمان و سێ شێوەزار پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد.
ئەردۆغان لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی: "نەورۆز رۆژێکە لە ناوچەیەکی جوگرافیای فراواندا، هاتنی بەهارە، برایەتی نێوان گەلانە، دۆستایەتی و پێکەوە ژیانە".
ئەردۆغان ئەو پەیامەی بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی ، ئازەری ، فارسی و کوردی شێوەزارەکانی (کرمانجی، زازاکی و سۆرانی ) بڵاوکردەوە.