Esat Fırat
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2018
رامه‌ڵڵا - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی بۆسنه و هه‌رسک، بەکر عیزه‌ت بێگۆڤیچ بۆ یه‌كه‌مجار به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فه‌ڵه‌ستین.
عیزه‌ت بێگۆڤیچ به هێلیكۆپته‌رێكی تایبه‌تی شانشینی ئوردن گه‌یشته کەناری رۆژئاوا و، له شاری رامه‌ڵلا سه‌ردانی گۆڕی سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڵه‌ستین، یاسر عه‌ره‌فاتی كرد.
دواتر عیزه‌ت بێگۆڤیچ له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له شاری رامه‌ڵلا له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا پێشوازی لێكرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستینی، مه‌حمود عه‌باس، به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی، پیاوانی ئایینی موسڵمانان و مهسیحهییەكان ئاماده‌بوون.
چاوه‌ڕوان ده‌كریت دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی، عیزه‌ت بێگۆڤیچ و مه‌حمود عه‌باس كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ساز بكه‌ن.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی بۆسنه و هه‌رسک، بەکر عیزه‌ت بێگۆڤیچ، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئوردن و له‌گه‌ڵ شای ئەو وڵاتە، عه‌بدوڵڵای دووه‌م كۆبووه‌وه.