Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ جارێكی دیكه جه‌ختی له پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل كردۆته‌وه. هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی لێكنزیك بۆ رێگه‌گرتن له كاره‌كانی ئێران كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا باس له‌وه نه‌كراوه كه تره‌مپ و ناتانیاهو له‌باره‌ی كوشتنی ١٩ فه‌ڵه‌ستینی دواون كه بوونه ئامانجی ئیسرائیل له رووداوه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.