Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، جۆنی مایكڵ رایگه‌یاند "توركیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانێكی نزیكی ناتۆ بێت. رۆڵی گرنگی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیكی توركیا بۆ ناتۆ و هاوپه‌یمانیی درێژه‌ی هه‌یه".
جۆنی مایكڵ وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی "ئه‌مریكا كۆگایه‌كی چه‌كی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی ئینجیرلیكهوه بۆ وڵاتێكی دیكه گواستووه‌ته‌وه" دایه‌وه.
مایكڵ گوتی: "توركیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانێكی نزیكی ناتۆ بێت. رۆڵی گرنگی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیكی توركیا بۆ ناتۆ و هاوپه‌یمانیی درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌كرێنه‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌ربازانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا ئه‌و ناوچانه‌یان جێهێشتووه كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییانه‌وه، دوورن له راستییه‌وه. ئامانج له‌م هه‌واڵانه هه‌وڵدانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی متمانه نه‌بوون به‌یه‌كتر و هه‌وڵی جیاكارییه له كاتێكدا كه پێویسته پێكه‌وه كاربكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان له‌به‌رچاو بگرین".