ناتانیاهو هه‌وڵی ئاساییكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه ده‌دات
ناتانیاهو به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێن هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه ئاسایی بكات.
Quds
قودس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێن هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه ئاسایی بكات
کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی Hadashot ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند ناتانیاهو به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه كه په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیشیان له نێواندا نییه چه‌ند هه‌نگاوێكی گرتووەته به‌ر.
- ناتانیاهو بۆ ئاسایییكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ریاز سه‌رۆكی مۆسادی راسپاردووه
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئیسرائیل كه له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ به‌ڕێوه ده‌چن ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌ل ئه‌بیب-ریاز ئاسایی بكات و له‌و پێناوه‌دا و به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێشخه‌ری پێویست سه‌رۆكی مۆساد، یوسی كۆهین-ی بۆ ئه‌و ئه‌ركه راسپاردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكاش رۆڵی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه بۆ ده‌ستكردن به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی ته‌ل ئه‌بیب و ریاز.
- ئیسرائیل لە دژی ئێران لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی کۆبووەتەوە
لە هەواڵەکەدا کاربەدەستێکی باڵای ئیسرائیل کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت رایگەیاندووە "تەل ئەبیب لە دژی ئێران لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و لەنێویشیاندا لەگەڵ سعوودیە کۆبووەتەوە".
سەبارەت بە هەواڵەکە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.
لە لێدوانێکدا ناتانیاهو سەبارەت بە کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، رایگەیاندبوو "ئەوەی کە لە کۆنسولخانەکەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ روویداوە تۆقێنەرە بەڵام پێویستە سەقامگیریی سعوودیە درێژەی هەبێت".
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست مانگی رابردوو لە هەواڵێکدا کە تیایدا پشتی بە ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمریکی بەستووە، بڵاویکردبوویەوە "سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە قۆناغی دوای کوشتنی خاشقچی پەیوەندیی بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کردووە و داوای پشتیوانیی بۆ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان کردووە".