Serdar Açıl,Cankut Taşdan
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی کە له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٠ گومان‌لێكراو ده‌ركرا كه نۆیان سه‌ربازیی هه‌میشه‌یین.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ٢٠ گومان‌لێكراو ده‌ستیپێكردووه كه ئه‌ندامن له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا و ده‌ركه‌وتووه ته‌له‌فۆنی جێگیریان به‌كارهێناوه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ئیمامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌وه.
دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، به مه‌به‌ستی دهستگیركردنی٢٠ گومانلێكراوه‌كه كه نۆیان ئه‌فسه‌ری هه‌میشه‌یین له پارێزگاکانی ئه‌نقه‌ره، دیاربه‌كر، بورسا، ئیستانبوڵ، مانیسا، عوسمانیه، ئیزمیر، مەڕەش، كۆجائه‌لی، قۆنیا و باڵكئهسیر ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
گومانلێكراوەکان كه پێكهاتوون له دوو موقه‌ده‌م، دوو ملازم یه‌ك، سێ ملازم دوو و ١٣ ئه‌فسه‌ری پله‌دار تا ئێستا نۆ كه‌سیان ده‌ستگیركراون.