Andaç Hongur
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ- AA
ئاژانسی ئانادۆڵو به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی ١٠٠ ساڵی رابردووی توركیا و جیهان، په‌رتووكی "له توركیا و جیهان ١٠٠ ساڵ"ی ئاماده‌كردووه.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه له شه‌شی نیسانی ١٩٢٠دا له دۆخی سه‌ختی جه‌نگی رزگارییدا "به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی ئانادۆڵو به جیهان" به فه‌رمانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورک دامه‌زرێنرا، له‌كاتێكدا كه پێشهاتەکانی رۆژانی سه‌ده‌یه‌كی به رای گشتیی توركیا و جیهان ده‌گه‌یاند، بووه شایه‌تحاڵی مێژوو.
ئاژانسی ئانادۆڵو به ئه‌زموونی ١٠٠ ساڵ له كاری هه‌واڵ، په‌رتووكێكی گرنگی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی توركیا و جیهان له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوودا، ئاماده‌كرد.
په‌رتووكه‌كه ناوی "١٠٠ ساڵ له توركیا و جیهان"ی لێنراوه و تێیدا رووداوه‌كانی له ساڵی ١٩٢٠ه‌وه تا ئێستا كه له توركیا و جیهاندا روویانداوه، به به‌ڵگه‌وه پێشكه‌شكردووه و پێشهاته‌كان له زۆر بواری وه‌ك سیاسه‌ت، ئابووریی، كولتوور و هونه‌ر، زانست، ته‌كنه‌لۆژیا و وه‌رزش له خۆده‌گرێت.
ئه‌و كتێبه كه ده‌كرێت وه‌ك "ئه‌رشیڤی ١٠٠ ساڵ" ته‌ماشا بكرێت، مێژووی رووداوه‌كان و وێنه‌ی ده‌گمه‌ن و سه‌رنجراكێشی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌ندێكیان یه‌كه‌مجاره بڵاوده‌كرێته‌وه.
كتێبه‌كه له چه‌ندین به‌ش پێكهاتووه و له ساڵی ١٩٢٠ه‌وه مێژوو ده‌گێڕێته‌وه تا ساڵی ٢٠٢٠.
- "گرنگترين سەرمايەى ئاژانسى ئانادۆڵو، 'متمانەپێکراوییە' و بە گەڕانەوە بۆ خەونەكانى داهاتوو بەردەوام دەبێت لە نووسينەوەى مێژوو"
پێشەكى كتێبەكە، لەلايەن سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەرى گشتيى ئاژانسى ئانادۆڵو، شەنۆل كازانجى نووسراوە.
كازانجى، ئاماژەى بەوە كردووە كە ئاژانسى ئانادۆڵو، بە شانازى ئەوەى كە يەكەم ئاژانسى هەواڵى نەتەوەيى توركيايە خۆشييەكانى گەيشتن بە ١٠٠ ساڵەى دامەزراندنى دەژیت و جەختى لەوە كردووەتەوە كە ئاژانسى ئانادۆڵو لە دۆخە سەختەكانى جەنگى رزگاركردن "بەرەنگاربوونەوەى نەتەوەيى پيرۆز" لە سەر رێنمايى موستەفا كەمال ئاتاتورك لە ٦ى نيسانى ساڵى ١٩٢٠ بۆ راپەڕاندنى پێداويستييەكى زۆر گرنگ دامەزرێنرا و يەك سەدەيە دەنگى توركيا بە جيهان دەگەێنێت.
كازانجى، ئەوەشى دووپاتكردەوە كە ئاژانسەكە خاوەنى رابردوويەكى مێژووى پڕ شانازييە لە جەنگى رزگاركردندا و كاريگەرى هەبووە لەسەر دروستكردنى هەستى نەتەوايەتى، خۆى بە بەردەوامى نوێكردووەتەوە بەو پێكهاتە داینامیکییەی ئەمڕۆ يەكێكە لە باش‌ترين ئاژانسەكانى هەواڵ لە جيهاندا.
كازانجى، ئەوەشى راگەياند كە ئاژانسى ئانادۆڵو، بە ئەزموونى يەك سەدە لە كارى هەواڵسازيدا بووە بە رووى توركيا كە لە جيهان رەنگدەداتەوە. لە ناو كاروانى ١٠٠ ساڵ هەواڵسازيدا تەنها بە گەياندنى پێشهاتە رۆژانەكانى توركيا و جيهان نەوەستا بەڵكو گەواهيدەر بووە لەسەر زمان، و گوتى: "لە ماوەى مێژوودا كە ئەزموون و گۆڕانكارييەكان روودەدەن، ئاژانسى ئانادۆڵو، كە بۆ ساتێكيش لە بنەما سەرەكييەكانى دامەزراندنى لاينەداوە، تاكو ئەمڕۆ بە سەركەوتوويى گەورە بووە و گەشەى كردووە و بووە بە براندێكى جيهانى، گرنگترين سەرمايەى 'متمانەپێکراوییە' و بە گەڕانەوە بۆ خەونەكانى داهاتوو بەردەوام دەبێت لە نووسينەوەى مێژوو".
سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەرى گشتيى ئاژانسى ئانادۆڵو، شەنۆل كازانجى، جەختى لەوە كردەوە كە لە كتێبەكەدا گەواهيدارى مێژوو دەبيندرێت و گوتى: "رووداوە گرنگەكانى وڵاتەكەمان و جيهان لە رابردووەوە بۆ ئێستا، سەدەيەك نيشاندەدات. لەو باوەڕەدام ئاسانكارييەكى زۆر بۆ توێژەرانى بوارى مێژوو پێشكەشدەكات. بەرهەمى هەوڵێكى وردە. سوپاسى هاوڕێكانم دەكەم كە كاريان كردووە لەسەر ئامادەكردنى ئەم كتێبە. سوپاسى هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە ئەركيان لە گەياندنى دامەزراوەكەمان بۆ ئەمڕۆ هەبوو كە وەك يەك لەگەڵ مێژووى كۆمارەكەمان".