Cemal Sargati
10 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
سلێمانى-AA
مامۆستا ئه‌نوه‌ر برزو، پیاوێكى رۆشنبیر و ئاشقى خوێندنه‌وه‌یه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت به‌شێكى زۆرى كاته‌كانی به خوێندنه‌وه‌ى كتێب به‌سه‌ر ده‌بات و هه‌رگیز له خوێندنه‌وه و کارەکەی کە کتێب فرۆشتنە، شه‌كه‌ت و بێزار نابێت.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر برزو ته‌مه‌نى 78 ساڵه و خانه‌نشینه، ئه‌و پیاوه ڕۆشنبیره له باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو دوا و گوتى "ماوه‌ى 31 ساڵه كارى فرۆشتنى كتێب و رۆژنامه و گۆڤار ده‌كه‌م، له‌م كاره‌شدا هیچ قازانجێكى ماددیم ده‌ست ناكه‌وێت، تەنیا له‌پێناو ئه‌وه‌ى شاره‌كه‌م (سلێمانى) هه‌میشه پێشەنگى كایه‌ی ڕ‌ۆشنبیرى بێت، نیوه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینییه‌كه‌ى خۆمشم ده‌ده‌م به كرێى دوكانه‌كه‌م".
گوتیشى: "به‌هۆى خۆشه‌ویستیم بۆ کتێب ئه‌م پیشه‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه، ساڵانێكە له‌به‌رده‌م باخی گشتیى شارى سلێمانى، کتێب و گۆڤار و رۆژنامه ده‌فرۆشم، ئه‌گه‌ر کتێبفرۆش نه‌بوومایه ده‌بوایه هه‌ر له‌ناو کتێب بوومایه، بۆیه به باشم زانى هه‌موو ژیانى خۆم بۆ کتێب ته‌رخان بكه‌م، دواجار له ساڵی 1976 به‌یه‌كجارى بڕیارم دا ئه‌م دوكانه دابنێم، ئێستاش به‌بێ ئه‌وه‌ى لە کارەکەم بێزار بم، به‌رده‌وامم، هه‌موو بهیانییهكى زووش دوكانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، سه‌ره‌تا سه‌ردانى كۆمپانیاكانى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕۆژنامه و گۆڤار ده‌كه‌م و هه‌موو ئه‌و بڵاوكراوانه ده‌هێنم كه ده‌رده‌چن".
ئه‌و كتێب فرۆشه ئاماژه‌ى به‌وه كرد: "خوێندنه‌وه مرۆڤ گه‌نج ده‌كاته‌وه، بۆیه منیش پیر نابم، چونكه به‌ردەوام ده‌خوێنمه‌وه، ته‌مه‌نم 78 ساڵه و ته‌ندروستیم هێنده باشه تا ئێستا حه‌ب و دهرزییم به‌كار نه‌هێناوه، هێنده‌ى چاوم کتێبم خۆش ده‌وێت، هه‌موو ڕۆژێك تەنیا له‌م دوكانه زیاتر له 170 لاپه‌ڕه ده‌خوێنمه‌وه، شه‌وانیش له ماڵه‌وه تا بتوانم ده‌خوێنمه‌وه، زۆربه‌ى كاته‌كانم به خوێندنه‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌م".
ده‌رباره‌ى فرۆشى رۆژنامه و گۆڤاره‌كان، مامۆستا ئه‌نوەر برزو گوتی: "راسته فه‌یسبووك و ته‌كنۆلۆژیا پێگه‌یه‌كى به‌هێزیان هه‌یه، به‌ڵام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جێگه‌ى میدیاى نووسراویان نەگرتووەتەوە، ئێستاش خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌میشه خوێنه‌رى رۆژنامه و گۆڤارهكانن، چونكه ئه‌و چێژه‌ى له رۆژنامه‌ى كاغه‌زى هەستی پی دەکرێت، هه‌رگیز له شاشه‌ى كۆمپیته‌ر یاخود مۆبایل نابینرێت".