Muhammet Kurşun,Reza Abdi Behrouz,Rewa Mahmood Hasan
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
تاران - AA
په‌رله‌مانتاری ورمێ نادر قازی‌پوور رایگه‌یاند كه بۆ ٤٠ ملیۆن هاووڵاتی كه به توركی قسه ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌یه‌ك كه ته‌واوی توركیه له ئێران ده‌رده‌كه‌ن.
قازی‌پوور له لێدوانی‌دا بۆ میدیای ئێرانی ئاشكرای كرد كه وه‌زیری رۆشنبیری ئێران عه‌باس ساڵح ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه و راشیگه‌یاند كه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی لێده‌رده‌چێت.
ناوبراو ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت كه له‌كاتێكدا ٤٠ ملیۆن هاووڵاتی له ئێران به توركی قسه ده‌كه‌ن به‌ڵام رۆژنامه‌یه‌ك كه سه‌رتاپا توركی بێت و ته‌له‌ڤیزیۆنێك كه ٢٤ سه‌عات په‌خشی توركی بكات بوونی نیه تائێستا و داواشی كرد كه‌ناڵی حكوومی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا په‌خشی ٢٤ سه‌عاتی خۆی بكاته توركی.