Hüseyin Yesilkavak,Ramal Abdullah Mahmood
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
بورسا - AA
لە شارۆچکەی ئۆرهانگازی پارێزگای بورسا وەستایەکی دروستکردنی تورشیات، تورشیات لە هەنگی دونیا، کاکی و کۆخ دروست دەکات.
وەستا کامیل ئاچکگۆز بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، کە لە ٧٠ کارخانەی گەورە و بچووک زۆر بە وریاییەوە تورشیات دروست دەکەن و هەناردەی بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دەکەن. گوتی: "زۆربەی خەڵکی گەڕەکەکەمان بەو کارەوە سەقاڵن. ٢٩ ساڵ لەمەوبەر لە بەردەستی خاڵم فێری ئەو پیشەیە بووم. تاکو ئەمساڵ ٣٢ جۆرە تورشیات هەبوو. بەڵام ئەمساڵ تورشیاتی جۆری هەنگی دونیا، کاکی و کۆخیشمان دروست کرد. و جۆرەکانمان گەیاندە ٣٥ جۆر. ئێستا لە بازاڕەکان بە باشی فرۆشیان لەسەرە".
ئاچکگۆز ئاماژە بەوە دا کە نهێنی تامو چێژی ترشیاتەکەیان لە ئاوەکەی دایە نەک لە لیمۆ و ئەو سرکەیەی تێیی دەکرێ.