هه‌كاری
هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له گه‌ڕه‌كی مێرزان له شاری هه‌كاری به‌شداری له چالاكییه‌كی نه‌ورۆزدا كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ده‌میرتاش گوتی: "هه‌موو نه‌ورۆزێك زیاتر ئومێده‌كانمان له‌باره‌ی دواڕۆژ پتر ده‌بێت. ئێستا به هه‌مان هه‌سته‌وه پێشوازیی له نه‌ورۆزی 2015 ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ك هه‌موو كاتێك ئۆمێدهكانمان له‌باره‌ی دواڕۆژ و سه‌ربه‌خۆیی و ئاشتی زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها وه‌ك نه‌ورۆزی 2013-2014 ته‌نها بۆ گه‌لی تورك و كورد نا به‌ڵكو هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ ئاشتی و برایه‌تی به‌رامبه‌ر به سته‌مكارییه‌كان له وڵاتانی فه‌ڵه‌ستین، لیبیا، لوبنان، میسر، سووریا، عێراق، ئێران و گشت گه‌لانی عه‌ره‌ب. ئیشه‌ڵا له نه‌ورۆزی 2015دا له‌م خاكانه خوێن و فرمێسك ناڕژێت و له نیشتیمانی خۆمان ژیانێكی نوێ به سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كسانی و به شه‌ره‌فه‌وه بنیادت ده‌نێین".
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په رایگه‌یاند له 21ی نه‌ورۆز له دیاربه‌كر په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌خوێندرێته‌وه و گوتی: "ده‌زانن كه له نه‌ورۆزی 2013 به بانگهوازێكیدا قۆناغی چاره‌سه‌ریی و هه‌وڵه‌كان بۆ دیموكراتی و ئاشتی ده‌ستی پێ كرد. بێگومان له‌و رۆژه‌وه له‌وانه‌یه ده‌نگی چه‌ك نه‌بیسترا بێت و ته‌رمه‌كان نه‌هات بێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌م خاكانهدا دایكان فرمێسك ده‌ڕێژن. هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا گه‌نجان له شه‌قامه‌كاندا ده‌كوژرێت و ته‌رمه‌كان له رۆژئاوا و كۆبانێ دێنه‌وه".
روونیشی كرده‌وه هه‌تا ئێستا كه‌شوهه‌وای ئاشتییان نه‌چه‌شتووه و گوتی: "مانای ئاشتی ته‌نها وه‌ستانی چه‌كه‌كان نییه. له‌هه‌مان كاتدا مرۆڤه‌كان پێویسته به كولتوور و زمان، باوه‌ڕ و سه‌ربه‌خۆیی خۆیانه‌وه بژین. ئاشتی ته‌نها به‌خاك سپاردنی ته‌رمه‌كان نییه، بێگومان ئێمه‌ش وه‌ك گه‌ل و وه‌ك پارتی سیاسی هه‌وڵ بۆ وه‌ستانی چه‌كه‌كان ده‌ده‌ین و دڵمان هه‌موو كاتێك له‌لای دیموكراسی بووه. سوپاس بۆ خوا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كه‌كان وه‌ستابێت به بانگه‌وازی ئۆجه‌لان و پاڵپشتی گه‌له‌وه بووه. ئێمه بێگومان نامانه‌وێت ئه‌م ره‌وشه تێك بچێت. له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رێكی ههمێشهیین و بۆ ئه‌مه‌ش چی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین".
ده‌میرتاش له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی تیشكی خستبووه سه‌ر هاوڕێكان كه له ناوچه‌ی قهرهدهنیزن و گوتی: "ئه‌مڕۆ ده‌سماڵی شاری ریزه له‌سه‌ر شانمه. ئه‌گه‌ر سڵاوی ریزه و قه‌ره‌ده‌نیز بۆ هه‌كاری بگات ئه‌وە به‌مانای ئه‌وه دێت كه هیچمان له سهركۆمار ناوێت. ئێمه خۆمان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. وه‌ك گه‌ل ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر ده‌نێین و برایه‌تی له وڵات بنیات ده‌نێین".
پاش گوتارەکان، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ درێژە و کۆتایی بە یادکردنەوەی نەورۆز هێنرا.