دیاربەكر
بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی باڵای حزبەکانی كوردی توركیا رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە شاری دیاربەکر لە پاركی نەورۆزی سەر بە شارۆچكەی باغلار بەڕێوەچوو. ھاوسەرۆكی گشتی ھەدەپە فیگەن یوكسەكداغ، ھاوسەرۆكانی كۆنگرەی جڤاكێن دیموكراتیك خەتیب دیجلە و سەلما ئیرماك، سەرۆكی شارەوانی دیاربركر گولتەن كشەناك و ژمارەیەك پەرلەمانتار بەشداریان لە رێوڕەسمەكە كرد.
گولتەن كشەناك، فیگەن یوكسەكداغ و سەلمە ئیرماك جلی كوردیان پۆشی و لەگەڵ شاندە باڵایەكە بەرەو گۆڕەپانەكە رۆشتن. ھاوكات ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنووس، نووسەر و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریان لە مەڕاسیمەكە كرد.
جێگەی ئاماژەیە لە رێوڕەسمەكەی دیاربەكردا ھاوسەرۆكی پەیەدە، پەرلەمانتاری بێلایەن لەیلا زانا، خێزانی ھونەرمەندی كورد ئەحمەد كایا، گوڵتەن كایا لە ریزی پێشەوە ئامادە بوون.
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە رێوڕەسمەكەدا پەیامی چەندین كەسایەتی لەسەر ئاستی وڵاتان خوێندرایەوە، یەكەێك لەوانە پەیامی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بوو.
تایبەت بەم رۆژە شارەوانی دیاربەكر 97 پاسی بۆ بەخۆڕایی گواستنەوەی ھاووڵاتییان دابین كرد.