ئەرزنجان
بەگوێرەی زانیاریی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی تورکیا کە دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لەناوچە کوردییەکانی دیاربەکر، ئەرزنجان، و ھەروەھا لەپارێزگای کۆنیا لەناوەڕاستی تورکیا ١٥ ئەندامی رێکخراوی قاعیدە دەستگیرکراون.
دوای دەستگیرکردنیان، ١٠ کەس لەوانە بە گوێرەی یاسای "قەڵاچۆکردنی تیرۆر" ڕەوانەی سەرۆکایەتی دەستەداواکاری گشتی کران.
ھەر بە پێی سەرچاوەکان، یەکێ لەتۆمەتبارانی داواکراو لەدەستی ھێزە ئاسایشپارێزەکان قوتاری بووەو ئێستا لەشاری ئیستەنبوڵ بەشوێنیدا دەگەڕێن.
لە دوو مانگی پێشوودا لەپارێزگای ئەرزنجان و کۆنیا، زیاتر لە ١٤ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی قاعیدە دەستگیرکران.