ئەنقەرە
تللۆ سەر بەشاری سێرتەو لەلایەن دەوڵەتەوە ناوەکەی گۆڕابوو بە ئایدینلەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەم، بەڕەسمی ناوە کوردییەکەی بۆ گەڕێنرایەوەو تابلۆکەیشی ھەڵواسرا.
ھەروەھا زانکۆی نەڤشەھێر گۆڕا بۆ زانکۆی حاجی بەکتاشی وەلی و بەڕەسمی تابلۆی ناوە گۆڕاوەکەی ھەڵواسرا.
بڕیاری گۆڕینی ئەو ناوانە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی رەسمیدا بڵاوکرایەوە دەست بە جێبەجێکردنی کرا.