Rewa Mahmut Hasan
22 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2015
دوای ئەوەی لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە ژێر رۆشنایی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لیستی ناوی ئەو کەس و گرووپ و دەزگایانەی سەر بە رێکخراوی ئەلقاعیدەن تازەی کردبوونەوە، ئەمڕۆ بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاو کرایەوە.
بەپێ لیستەکە زانیارییەکان لەسەر ئەبوبەکر بەعاسیر تازەکرانەوە و هەموو حوکمێکیش لەسەر محەمەد ئەحمەد شەوقی ئیسلامبۆلی هەڵگیرا.
لە رۆژنامەی فەرمیدا بەجیا لە ژێرناوی کەسانی راستەقینەی پەیوەستدار بە تاڵیبان-ەوە، زانیاری لەبارەی کەسێک بەناوی تۆرەک ئاغا زیاد کرا.
لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داواکاری گشتیی تورکیا دەتوانێت تانە لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بدات.