Faruk Tokat
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رده‌سته‌ی به‌ناو باڵی سیاسی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه، ساڵح موسلیم وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا له‌مه ببه‌ینه‌وه، ئه‌وا تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌مان (ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له سووریا) له یه‌ك كه‌س كردووه‌ته‌وه".
ساڵح موسلیم له میانی گوته‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵی مێدیای سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه پڕوپاگه‌نده بۆ رێكخراوه‌كه ده‌كات، نیگه‌رانی ده‌ربڕی له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا كه له ساڵی ٢٠١٦دا بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌ستیپێكرد.
موسلیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "سوپای توركیا له ٢٠١٦ه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دان" و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار گوتی: "ئێستا ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌م ده‌رفه‌ته له سندوقهكاندایه و بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه دێت".
ساڵح موسلیم كه مه‌به‌ستی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا له‌مه ببه‌ینه‌وه، ئه‌وا تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌مان له یه‌ك كه‌س كردووه‌ته‌وه".
موسلیم وه‌ك به‌ناو هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده كه باڵی سیاسیی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌یه، ده‌ناسرێت.