Mücahit Aydemir
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2023
قودس - AA
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، ئیتمار بن غەڤیر کە راستەڕەوێکی توندئاژۆیە، هەڵیکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو.
بەیانی ئەمڕۆ، بن غەڤیر لەژێر چاودێری پاسەوانە تایبەتەکانی و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا چووە ناو حەرەمی شەریف.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە حەوشەی مزگەوتی ئەقساوە بڵاوی کردەوە بن غەڤیر رایگەیاند: "ئێمە خاوەنی ئێرەین. هەڕەشەکانی حەماس هیچ سوودێکیان نابێت. ئێمە خاوەنی قودس و هەموو خاکی ئیسرائیلین".
ئیتمار بن غەڤیر کە بە نەژادپەرستی و توندوتیژی ناسراوە، لەو کاتەوەی پۆستی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلی وەرگرتووە، ئەمە دووەم جارە هەڵدەکوتێتە سەر مزگەوتی ئەقسا، بەم کارەی نیگەرانی و کاردانەوەی دروست کرد.
بەدەر لە لایەنە فەلەستینییەکان و وڵاتانی ئیسلامی، وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکاش کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم کارەی بن غەڤیر نیشان دا.