Levent Tok,Mohamad Misto,Selen Temizer
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
عه‌فرین\ئه‌نقه‌ره- AA
له كاتێكدا سه‌رانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه له عه‌فرین هه‌ڵدێن، فشاری هاووڵاتییان له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه كه رێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌یان لێ‌گرتوون، زیادی
كردووه. تیرۆریستان ته‌قه‌یان له‌و كه‌سانه كرد كه خوازیاری ئه‌وه نه‌بوون وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاربهێنرێن و ده‌یانویست ناوچه‌كه جێبهێڵن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كانی نێو عه‌فرینه‌وه دهستیكهوتوون، له‌گه‌ڵ چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ نێو سنووره‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌فرین و به‌رده‌وامیی پێشڕه‌وییه‌كانیان، فشاری هاووڵاتییانی سڤیل له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه زیادیكردووه.
ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه‌ی كه نایانه‌وێت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاربهێنرێن، خوازیاری ئه‌وه‌ن له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌وه به‌ره‌و باشوور بڕۆن.
به‌ڵام رێكخراوه‌كه له خاڵه‌كانی پشكنین ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه و رێگریی له ده‌رچوونیان ده‌كات. به‌رده‌وام ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه و ئه‌و سڤیلانهدا رووده‌دات كه ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه‌ی نوبول كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و هێزانه‌دایه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمدایه.
دوای ئه‌وه‌ش كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی سڤیله‌وه فشاریان خرایه سه‌ر، خاڵه‌كانی پشكنینی رێكخراوه‌كه دوایان له بنكه سهرهكییانیان كرد هێزی پشتیوانی‌یان بۆ ره‌وانه بكه‌ن.
پێشهاته‌كان نیشانیاندا كه رێكخراوه‌كه خه‌ریكه كۆنترۆڵی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له‌و دیمه‌نانه‌ی ناوه‌ندی شارۆچکهكه كه له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی سوپای توركیاوه تۆماركراوه و ده‌ست ئانادۆڵوش كه‌وتووه، ده‌بینرێت ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه له خاڵه‌كانی پشكنینی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا ریزیان به‌ستووه.
له‌وكاته‌دا تیرۆریستان كه كۆنترۆڵیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانه‌وێت رێگری له خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن، ته‌قه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌نێو ئۆتۆمبێله‌كاندا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام خه‌ڵكه سڤیله‌كه كه ده‌یانه‌وێت عه‌فرین بهجێبهێڵن، سه‌رله‌نوێ كۆده‌بنه‌وه و به‌گژ تیرۆریسته‌كاندا ده‌چن.
دواتر تیرۆریستان به مینی پاسێك هێزێكی پشتیوانی‌یان بۆ دێت و به‌خێرایی ده‌گاته لای خه‌ڵكه‌كه.
خه‌ڵكه‌كه ده‌ستده‌كه‌ن به مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له مینی پاسه‌كه داده‌به‌زن. له‌وكاته‌دا تیرۆرسته‌كانی دیكه هه‌وڵده‌ده‌ن ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكه‌كه له رێگاكه دووربخه‌نه‌وه.
له‌و كاته‌شدا ماتۆڕسوارێك هه‌وڵده‌دات به‌ربه‌سته‌كه تێبپه‌ڕێنێت و هه‌ڵبێت، به‌ڵام رێگریی لێده‌كه‌ن.