Sangar Hamad Azeez
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
غوتەی رۆژهەڵات / ئەنقەرە - AA
چەکدارانی رژێمەکەی ئەسەد و گرووپە پشتیوانیکەرەکانی بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو لە رێگەی زەمینییەوە پێشڕەویان کرد و بەشێوەیەک ناوچەکە بۆ سێ بەش دابەش بوو.
چەکدارانی رژێمی ئەسەد و گرووپە پشتیوانیکەرەکانی بەردەوامن لە پێشێڵکردنی ئاگربەست کە لە ٣ی ئاداری رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڕیاری لەسەر دراو بەردەوام بۆردومانی غوتەی رۆژهەڵات دەکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێڕانی مەیدانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، رژێم بە ئابلۆقەدانی شارۆچکەی حەرەستا ناوچەکەی بۆ سێ بەش دابەش کرد.
لە باکور شارۆچکەی دووما
لە ناوەڕاست شارۆچکەی حەرەستا، لە باشووریش عەربین، حاموڕیا، زەمەلقا، جیدرین، کەفەر بەتنە و عەین تەرما ماونەتەوە.