Heman Hussein Yaseen
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2023
هه‌ولێر - AA هێمن حوسێن
پسپۆڕێكی بواری جیۆلۆجی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه مه‌ترسییه‌ی بوومه‌له‌رزه نییه كه له توركیا رووده‌دات به‌ڵام هۆشیداریش ده‌دات بوومه‌له‌رزه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و به‌نداوه‌كان ده‌بێت و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌م پڕۆژانه به كوالێتییه‌كی باش و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌رده‌مییانه ئه‌نجام بدرێت.
پسپۆڕی بواری جیۆلۆجی و مامۆستا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، دكتۆر رێبه‌ر ته‌حسین له‌باره‌ی هۆكار و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له وڵاتی توركیا روویدا و كه هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێكرا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''هۆكاری بوومه‌له‌رزه‌كه بریتییه له شكانی ئانادۆڵی كه له وڵاتی توركیایه، ئه‌م شكانه ده‌بێت به دوو به‌ش كه به‌شێوه‌ی سێگۆشه ده‌وری توركیای داوه، به‌شێكی له‌سه‌ره‌وه كه پێی ده‌گوترێت به‌شی شكانی باكووری ئانادۆڵ، هه‌روه‌ها به‌شی شكانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵ، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌مجاره ئه‌نجامی شكانی به‌شی رۆژهه‌ڵات بووه، ئه‌مه له توركیاوه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ریای مردوو''.
دكتۆر رێبه‌ر ته‌حسین گوتیشی: ''هۆكاری سه‌ره‌كی ناجێگری پلێتهكانه له ئانادۆڵ، ئه‌مه له پێشووتریش له ساڵی ١٩٩٩ روویداوه، له داهاتووشدا رووده‌داته‌وه، له‌باره‌ی مهترسییهكانیشهوه بێگومان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له تاوه‌ره‌كان نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر له شه‌ودا رووبدات كاریگه‌ری زیاتره له‌وه‌ی كه له كاته‌كانی رۆژ رووبدات چونكه خه‌ڵك خه‌وتووه و دره‌نگتر ئاگاداری هاتنی شه‌پۆله‌كه ده‌بێت''.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ شه‌شی شوبات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی ٧.٨ پله‌ی رێخته‌ر توركیای هه‌ژاند و بەپێی دواین زانیاریی بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەربە فەرمانگەی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)، ئۆرھان تاتار، بەھۆی بوومەلەرزەکانی دوێنێ تاکو ئێستا سێ ھەزار و ٣٨١ گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ ھەزار و ٤٢٦ کەسیش برینداربوون.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێكرا و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌كه به ٤.٧ پله‌ی رێخته‌ر له هه‌رێمی كوردستان روویداوه.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئه‌و پله به‌هێزه‌ی بوومه‌له‌رزه له‌سه‌ر هاووڵاتییان و پڕۆژه ستراتیژییه‌كان لە هەرێمی کوردستان، دكتۆر رێبه‌ر ته‌حسین گوتی: ''رێخته‌ر تا پله‌ی ١٢ی هه‌یه، تا ئێستا بوومه‌له‌رزه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ٨ پله، ئه‌وه‌ی له توركیا روویدا بێگومان زۆر زۆره، له توركیا پله‌كه‌ی ٧.٨ بووه، یه‌كێك له زاناكانی بواری جیۆلۆجی ده‌ڵێت ٧ پله‌ی رێخته‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه بڕی ملیۆنێك و ٨٠٠ هه‌زار تۆن تی ئێن تی بته‌قێته‌وه، واتا كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆره، ده‌توانین بڵێێن ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی توركیاش یه‌كێكه له كاریگه‌رترین ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی كه له مێژووی توركیا و جیهانیش روویداوه''.
دكتۆر رێبه‌ر ته‌حسین گوتیشی: ''ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و به‌نداوه‌كان ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌م پڕۆژانه به كوالێتییه‌كی زۆر باش ئه‌نجام بدرێن و بیر له ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌رده‌مییانه بكرێته‌وه به تایبه‌ت شوقه‌كان كه پێویسته ئه‌وپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵه‌خانانه سه‌لامه‌ت بن له كاتی روودانی هه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كدا''.
له‌باره‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بوومه‌له‌رزه، دكتۆر رێبه‌ر ته‌حسین گوتی: ''تا ئێستاش كه‌س ناتوانێت كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه پێشبینی بكات، به‌ڵام باشترین كار كه بیكه‌ی ئه‌وه‌یه له كاتی هه‌ستكردن به بوومه‌له‌رزه له باڵه‌خانه‌كان بێیته ده‌ره‌وه و له شوێنێكی ته‌خت بمینێیهوه''.
دكتۆر رێبه‌ر ته‌حسین گوتیشی: ''هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه مه‌ترسییه نییه، ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه بۆ ئێمه دێن ئه‌وانه پێیان ده‌گوترێت پاشه‌له‌رزه، كه‌واتا ئه‌وه‌ی له‌م دوو رۆژه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكرا ئه‌مانه پاشهلهرزهن، دوای بوومه‌له‌رزه سه‌ره‌كییه‌كان رووده‌دات كه بێگومان ١٠ جار زیاتر پاشه‌له‌رزه روویداوه له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه، واتا ئێمه له‌سه‌ر هێڵه‌كه نین به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی بۆ ئێمه‌ش دێت''.