Heman Hussein Yaseen
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
هه‌ولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و له ئێستادا له بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌های ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به ١٥٧ هه‌زار دیناری عێراقییه.
بەپێی داتاکانی ناوەندی بۆڕسەی ھەولێر، لە ئێستادا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٧ ھەزار دیناری عێراقی لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنی لە کاتی داخستنی بۆڕسەدا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٦٩ ھەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی بوو.
هه‌ر به‌پێی داتاكانی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر، به‌های ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی له به‌غدا به‌رامبه‌ره به ١٥٥ هه‌زار دیناره، له سلێمانی ١٥٩ هه‌زار دیناری عێراقییه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی عێراق لە ٢٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڕیاریدا بەھای ھەر ١٠٠ دۆلاریکی ئەمریکی لە ١١٨ ھەزار دیناری عێراقییەوە بەرزبکاتەوە بۆ ١٤٦ ھەزار دینار ئەو بڕیارەش ھەرچەندە بووە ھۆی زیادبوونی داھاتی ناوخۆ، بەڵام لە ھەمانکاتدا نرخی زۆربەی خۆراک و کەلوپەلی لە بازاڕەکاندا بەرزکردەوە.
لە ناوەڕاستی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و شارەزایانی بواری ئابووریش ھۆکارەکەیان بۆ کەمی خستەڕووی دۆلار گەڕاندەوە کە پێشتر بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە بەڵام ئێستا ئەو رێژەیەی سەدا ٥٠ کەمکردووەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی. هاوکات بە قاچاغ بردنە دەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە بە هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای دینار دادەنرا.