Heman Hussein Yaseen
06 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
هەولێر -AA
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا سێ رۆژ پشووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە رۆژانی (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومییەوە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.