دادگایەکی ئیسرائیل سزای ٢٨ مانگ زیندانیکردنی بۆ شێخ رائید سەڵاح دەرکرد
- دادگای سوڵحی ئیسرائیل لە حەیفا، سزای ٢٨ مانگ زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئیسرائیل، شێخ رائید سەڵاح دەرکرد.
Quds
قودس - AA
دادگای سوڵحی ئیسرائیل لە حەیفا، سزای ٢٨ مانگ زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئیسرائیل، شێخ رائید سەڵاح دەرکرد.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای سوڵحی ئیسرائیل لە حەیفا دانیشتنکی بۆ دادگاییکردنی شێخ رائید سەڵاح سازکرد.
لە دانیشتنەکەدا، سزای ٢٨ مانگ زیندانیکردنی بۆ شێخ رائید سەڵاح دەرکرا.
ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئیسرائیل، شێخ رائید سەڵاح ١١ مانگ زیندانی کرابوو.
هاوکات بەرلەوەی دادگای سوڵحای ئیسرائیل سزای ٢٨ مانگە زیندانیکردنەکە بۆ شێخ رائید سەڵاح دەربکات، دەیان هاووڵاتی خۆپیشاندانێکیان سازکرد و لەمیانیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ شێخ رائید سەڵاح دووپاتکردەوە.
لە ناوەڕاستی ئابی ٢٠١٨دا، پولیسی ئیسرائیل، شێخ رائید سەڵاحی لە بەردەم ماڵەکەی لە شاری ئوم فەحم بەتۆمەتی هاندان بۆ توندوتیژی و تۆقاندن دەستگیرکردبوو.
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥وە، ئیسرائیل کار و چالاکییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بە بیانووی هاندان بۆ توندوتیژی دژبە ئیسرائیل قەدەغەکردووە.