09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
قاهیرە - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئومەی کوێت (پەرلەمان)، مەرزوق عەلی غانم رایگەیاند کە بەناو پلانە ئاشتییەکەی ئەمریکا ناسراو بە "گرێبەستی سەدە" هەر لەسەرەتاوە بە مردوویی لەدایکبووە.
مەرزوق عەلی غانم سەبارەت بە بەناو پلانە ئاشتییەکەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "گرێبەستی سەدە" لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عەرەبی، گوتارێکی پیشکەشکرد.
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئومەی کوێت، مەرزوق عەلی غانم لەوبارەوە گوتی: "لە سەرەتا و بەبێ پێشەکی، هەروەک چۆن ئەگەر بەردەوام مرۆڤەکان پێداوچوونەوە نەکەن بە هەوڵە مرۆیی، سیاسی و هەڵوێستەکانیان، بەوە لەقەڵەم دەدرێن کەموکوڕیان هەیە و بێ توانان، هەروەها قبوڵکردنی شتی بەزۆر و بێ دەنگبوون بەرامبەر بە پرسە گرنگەکان، لاوازبوون و بێ توانایی نیشان دەدات".
مەرزوق عەلی غانم گوتیشی: "ئەمە بە بێر دەهێنمەوە، چونکە جەنگاوەرەکانمان نایانەوێت، چی دیکە گوێ لە هاتوهاواری سیاسەتمداران بگڕن، جگە لەوەش لایەنە پەیوەندارەکان دەیانەوێت لەسەر هەڵە گەورەکانمان، موزایدەمان پێوە بکەن، ئەمەش لە لایەن ژمارەیەک لایەنی نێودەڵەتی بێ توانا و بێ شەرمەوە روویداوە، کاتێک کوفی عەنان بەناو پلانی گرێبەستی سەدەی راگەیاند".
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئومەی کوێت، مەرزوق عەلی غانم ئەوەشی گوت: "دوای راگەیاندنی بەناو پلانی گرێبەستی سەدە، هەر بەپەلە دەستکرا بە سازکردنی دانیشتنەکانی گشتی، بەپەلە رایگەیەندرا کە کێشەی فەڵەستین کۆتایی هات و گوتیان تەنها ئەوە بۆ ئێوەیە کە ئێستا پێشکەشتان دەکرێت و دواتر رۆژێک دێت ئەوەشتان دەست ناکەوێت".
مەرزوق عەلی غانم راشیگەیاند "ئەو جۆرە گوتارانە، چەواشەکارییە و دەبێتە مایەی پێشێڵکردنی مافی گەلانی دیکە و هەرگێز بەو جۆرە گوتارانە کەس ناگات بە راستییەکان، بەڵام ئێمە دەگەین بە راستیەیەک کە ئەوەیش ئەوەیە، گرێبەستی سەدە هەر بە مردوویی لە دایکبووە، چونکە سوودی نابێت بۆ هەزار ئیدارە و هەزار دەزگای پڕوپاکەندە و ریکلامکردن لە رەباتەوە تا جاکرتا، ئەورووپییەکان درک بە ناواقعیبوونی گرێبەستی سەدە دەکەن و باشییش دەزانن مەحاڵە قبوڵ بکرێت و جێبەجێ بکرێت".
عەلی غانم باسی لە جیاوازیی ئەمجارە بەناو پلانی ئاشتی ئەمریکا کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە جیاوازییەکەی ئەمجارە ئەوەیە، بەهۆی بەزۆربوونی دەنگی ئەمریکییەکان و جوولەکەکان ئەو پڕۆژەیە ئامادەکرا.
ئەو گوتی: "کێ مایەوە، هیچ کەس، من لێرە زێدەرۆیی ناکەم، هیچ کەسێک لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەو پلانە گریمانە، گاڵتەجاریی و پێکەناوییەدا نییە، دەیانەوێت ئێمە زەوییەکەمان بفرۆشین و گەلەکەمان شەرمەزار بکەین، سازش لەسەر مێژوومان بکەین، سووکایەتی بە کەرامەتمانەوە بکەین، تانە لە شەرەف و عززەتمان بدەین لە بەرامبەر چی؟".
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئومەی کوێت هەروەها ئەوەی خستەڕوو: "تا دەگەیەنە ئەو خاڵەی کە هەوڵەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ کێشەی فەڵەستین دەخرێنەگەڕ، بەردەوام دەبین لە یەکگوتاری و تێکۆشانەکانمان بەرامبەر بە کێشەی فەڵەستین، ئەوان دەیانەوێت کێشەی فەڵەستین لە سەرەکییەوە بکەین بە کێشەیەکی ئاسایی بۆ ئەوەی پەراوێز بخرێت کە ئەوەش هەرگیز روونادات".
لە کۆتاییدا مەرزوق عەلی غانم گشت لاپەڕەکانی بەناو پلانی ئاشتی فرێدایە ناو زبڵدانەوە و گوتی: "لە کۆتاییدا بەناو پلانی گرێبەستی سەدە، دەچێتە ناو زبڵدانی مێژوو".
لە ٢٨ی مانگی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو سازیکردبوو، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، بەناو پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناودهبرێت بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی، پلانەکەی لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتووە و جەختی لەوەکردەوە کە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و لایەنی فەڵەستین-یش.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، شاری قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵ دەکرێت و جەختی لەوەشکردهوه کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.