Mazın Asad
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٩ی ئایار سەردانی وڵاتی کوێت دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان لە ٩ی ئایار سەردانی کوێت دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی بەردی بناغەی دروستکردنی تێرمیناڵی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت دەکات کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکی دروست دەکرێت و بە گەورەترین پرۆژەی کۆمپانیایەکی تورکی بە تەنھا لە دەرەوەی وڵات دادەنرێت.
دواتر ئەردۆغان لەگەڵ میری کوێت، شیخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەیەکیش لە نێوان شاندی ھەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان تورکیا و کوێت و پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ و ئاماژە بەوە دەکرێت سەردانەکەی ئەردۆغان کاریگەری ئەرێنی لەسەر کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات دەبێت.