Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می قه‌یسی له شارۆچكه‌ی كڕكخان ده‌ستیپێكرد.
نه‌وزاد باراك كه خاوه‌ن باخی قه‌یسییه له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان باسی له‌وه كرد، ده‌شتی ئامیك بۆ به‌رهه‌مهێنانی میوه‌ی ناوك ره‌ق زۆر گونجاوه.
نه‌وزاد باراك ده‌ڵێت، ده‌شتی ئامیك وه‌ك كۆگایه‌كی میوه وایه و رایگه‌یاند، له‌سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 20 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ساڵێكدا 23 جۆر میوه‌ی ناوك ره‌ق به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
ناوبراو رایگه‌یاند به‌شێكی زۆری ئه‌و میوه‌یه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.
نه‌وزاد باراك رایگه‌یاند به هۆی سه‌ختی زستانی ئه‌مساڵه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به‌رهه‌می میوه زیاتربێت و گوتی: "به‌رهه‌ممان زۆر باشه. نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رهه‌می قه‌یسیمان به‌رله هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا پێگه‌یشتووه. ئومێده‌وارم بتوانین داهاتی نەتەوەیی به به‌رهه‌مه‌كانمان به‌رزبكه‌ینه‌وه".
ناوبراو رایگه‌یاند سه‌دا 80ی به‌رهه‌می قه‌یسی بۆ رووسیا، رۆمانیا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده ده‌كه‌ن.