Mazın Asad
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "رووداوە دڕندەییەکانی خاکەکانی سووریا و عێراق کە بە درێژایی سەدان ساڵ خاوەندارێتی ئاسەوارە ھەرە گرنگەکانی ئیسلام و موسڵمانانیان کردووە، ناخمان پارچە دەکات و دەسوتێنێت. ھەندێک جار دەڵێم کە ئاخ سووریا خۆزگە تۆمان نەناسیبایە. بێگومان دوای ناسینمان ئەمە زۆر خەمبارمان دەکات. روخانی گشت ئاسەوارانە بەڕاستی ناخمان دەسوێتێت و دەمانڕوخێنێت".
ئەردۆغان بەشداری لە کۆنفڕانسی "لە ژێر رۆشنایی ئەمانەتە پیرۆزەکان" کرد لە شاری ئیستانبوڵ و تێدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "لە بنەڕەتدا زۆر بە باشی دەزانین کە پیلانەکانی سەر ناوچەکە یەکێتی، پێکەوەیی و ئایندەمان دەکاتە ئامانج، بەڵام بەداخەوە دەیڵێم کە ئەوانەی ھیچ ھەوڵێک بۆ یەکێتی، پێکەوەیی و یەکڕێزمان نادەن و بە بینینی ھەوڵەکانیان کە "ئاخۆ چۆن لە نێوان خۆمان دابەش دەبین"، ئێمە بریندار دەکات. لە قۆناغێکدا تێپەڕ دەبین کە لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە پتەوکردنی یەکێتی، پێکەوەیی و برایەتی نێوانمان ھەیە. بۆیە بە تایبەتی جەخت لەسەر ئەمە دەکەمەوە".
ئەردۆغان گوتیشی: "بە ھەوڵی تەواوی گەلەکەمان سندووقێک پێکدەھێنرێت بۆ گەیاندنی ھاوکاریی لە ماوەی سێ مانگی پیرۆزدا بەسەر گشت ئەوانەی لە ھەموو شوێنێکی جیھان بۆ مەککە و مەدینە دێن و لەوبارەیەوە رەنگە میکانیزمێک پێک بھێنین. بۆیە پێموایە لەوبارەیەوە دەبێت ھەوڵەکانمان بخەینەگەڕ".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا رایگەیاند: "ئەم ھەماھەنگی و یەکێتی و برایەتییەی نێوانمان مشتومڕی لەسەر ناکرێت و مەرجە بەھێز و بەردەوام بێت. تاوەکو ئەمڕۆ رێگەمان بە گەیشتنی ئەنجامی ئەو سیناریۆیە نەداوە. ئینشەڵڵا لەمەودواش پێکەوە لەگەل گەلەکەمان رێگە بەوانە نادەین کە ھەوڵی ئامادەکاریی زەمینەی دابەشبوونمان دەدەن"
ئەردۆغان گوتیشی: "رووداوە دڕندەییەکانی خاکەکانی سووریا و عێراق کە بە درێژایی سەدان ساڵ خاوەندارێتی ئاسەوارە ھەرە گرنگەکانی ئیسلام و موسڵمانانیان کردووە، ناخمان پارچە دەکات و دەسوتێنێت. ھەندێک جار دەڵێم کە ئاخ سووریا خۆزگە تۆمان نەناسیبایە. بێگومان دوای ناسینمان ئەمە زۆر خەمبارمان دەکات. روخانی گشت ئاسەوارانە بەڕاستی ناخمان دەسوێتێت و دەمانڕوخێنێت".
سەرکۆماری تورکیا لە کۆتایی قسەکانیدا ھەروەھا گوتی: "ھەڵوێستی تورکیا سەرچاوەی ئومێدە بۆ گشت ستەملێکراوانیش لە ھەر شوێنێکی جیھان. بێگومان لەسەر ئاستی گەلەکان گرفت لە ئارادا نییە. گرفتەکە لە شوێنێکی دیکەیە. بۆیە بەرپرسیارێتیمان زۆر قورسە. جێبەجێکردنی رۆڵمان لە ناوچەکە و جیھان، وەک گەل و دەوڵەت ئەرکی سەرشانمانە".