Ramal Abdullah Mahmood
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
مووش – AA
بەبۆنەی وەزری پشکوتنی گوڵی لالە لە شارۆچکەی کۆرکوت سەر بە پارێزگای مووش فێستیڤاڵێک رێکخرا.
ئەمساڵ بۆ جاری چوارەم فێستیڤاڵەکە بە بەشداری سەرۆکایەتی شارەوانی کۆرکوت و قایمقامییەت، زانکۆی ئاڵپئارسڵان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کولتوور و گەشتیاری مووش رێکخرا و بە جلوبەرگی سەربازی و لێدانی دەهۆڵ و زوڕنا دەستی پێکرد.
وێڕای بارینی بارانی بەخوڕ ئامادەبووان بەدەم گۆرانی گۆرانیبێژانی ناوچەکە هەڵپەڕکێیان ئەنجام دا و دواتر سەردانی کێڵگەکانی گوڵی لالەیان کرد.
سەرۆکی شارەوانی کۆرکوت هاشم ئارک، سوپاسی هاووڵاتییانی کرد بەهۆی گرنگیدانیان بە فێستیڤاڵەکە، گوتی: "گوڵی لالە هیمای ئاشتەوایی، دۆستایەتی و پێکەوەیمانە. ئەم گوڵە هێمای ئاشتکردنەوەی کەسانی تۆراو و بەیەکگەیشتنی دڵەکانە. هیوادارم ببێتە هۆی هاتنەدی دادپەروەری لەسەرانسەری جیهان و جیهانی ئیسلامی".
جێگری پارێزگاری مووش، عەلی ساکار و سەرۆکی شارەوانی مووش، فەریاد ئاسیا و قایمقامی کۆرکوت عەبدولغەنی ماغ و چەندین بەرپرسی دیکەی ناوچەکە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.