Mehmet Akif Parlak,Rewa Mahmut Hasan
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
لە رێگەی پێشبرکێیەکەوە کە لە شاری عەنتابی تورکیا ئەنجام درا، خانمان هونەری خۆیان لە دروست کردنی"کفتەی رۆندا" نیشان دەدا.
لە پێشبرکێکەدا ٢٤ خانم بەشدارییان کردبوو، لەماوەی ٣٠ خولەکدا دەبوو باشترین کفتە دروست بکەن و پاشان لیژنەی داوەری بڕیار بدات لەسەر ئەوەی کام لە کەفتەکان خۆشترینیانە.
نیمەت پارلاک یەکەمی پێشبرکێکەبوو، سولبیە تاندۆغاچ دووهەم و ئایشە سایار پلەی سێهەمی بەدەست هێنا و بازنێکی ئاڵتون و چەند کتێبێک پێشکەشیان کرا.