Cemal Sargati
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
سلێمانى - AA
به ئاماده‌بوونى خوێندكاران و وه‌رزشوانانى شارى سلێمانى و شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان له یاریگای سلێمانی، په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی ناحکومی به هاوکاری په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی حكومى و به چاودرێری به‌ڕێوبه‌ری گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی په‌یمانگاکان ئه‌نجام درا".
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی حکومی و ناحکومی چه‌مچه‌ماڵ، کۆیه، دهۆک، هه‌ولێر، خانقین، ئاکرێ و رانیه به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، دڵشاد عومه‌ر به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند "وه‌ك په‌روه‌رده‌ى سلێمانى پێمان باش بوو ئه‌م فێستیڤاڵه له شارى سلێمانى ئه‌نجام بده‌ین، بۆیە به هاوكارى په‌یمانگا وه‌رزشی سلێمانى حكومى و ناحکومى بڕیارماندا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م په‌یمانگا وه‌رزشیه‌كانى حكومى و ناحكومیهكانى شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م فیستیڤاڵه وه‌رزشییه ئه‌نجام بده‌ین".
گوتیشى:" ئامانج له‌م فیستیڤاڵه بۆ زیاتر گرنگى دانه به په‌یمانگا وه‌رزشیه‌كان و پاشانیش گرنگى دانه به بوارى وه‌رزش له هه‌رێمى كوردستان".دڵشاد عومه‌ر ئه‌وه‌شى راگه‌یاند "له فێستیڤاڵه‌كه‌دا په‌یمانگا وه‌رزشییه حكومى و ناحكومیهكانى هه‌ر یه‌كه له شاره‌كانى چه‌مچه‌ماڵ، کۆیه، دهۆک، هه‌ولێر، خانقین، ئاکرێ و رانیه به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه‌یان كرد و توانرا چه‌ندین چالاكى وه‌رزشى ئه‌نجام بدرێت".
دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاكى وه‌رزشى په‌یمانگای وه‌رزشی دهۆک بووه پاڵه‌وانی فێستیڤاڵه‌كه له (کوڕان)دا و، په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی حكومى بووه پاڵه‌وانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌که له (کچان) دا".
له کۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوواندا دابه‌شكرا.