جيهان

سەرۆكى فەڵەستين: "پلانەكەى ئەمريكامان قبووڵ نييە"

سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس: - "ئەم پلانە ئاشتى و ئارامى ناهێنێت بۆ ناوچەكە بۆيە ئێمە قبوڵى ناكەين".

Betül Yürük  | 11.02.2020 - نوێکردنەوە : 25.02.2020
سەرۆكى فەڵەستين: "پلانەكەى ئەمريكامان قبووڵ نييە"

New York

نەتەوەيكگرتووەكان - AA

سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس، رايگەياند كە پلانى بەناو ئاشتيى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ئيدارەى دۆناڵد ترەمپ "ئاشتى و ئارامى ناهێنێت بۆ ناوچەكە" و راشیگەیاند کە ئەو پێشنيارەى ئەمريكا و ئيسرائيل قبووڵ ناكەن.

سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس كە ئامادەى دانيشتنى ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، سەبارەت بە ئاشتى لە فەڵەستين دوا و گوتى: "ئێستاش دەستەبەرکردنی ئاشتی ئەگەرێکی کراوەیە. دەکرێ سەرکەوتن بەدەستبێت. من لێرەم بۆ بەستنی ھاوبەشێکی نێودەوڵەتیی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی ھەمیشەیی و گشتگر".

مەحمود عەباس، ئامادەيى خۆى نيشاندا بۆ دانوستان لەگەڵ ئيسرائيل بەمەرجێك بە پێى پێوەرە نێودەوڵەتييەكان بێـت و گوتى: "ئەگەر ئیسرائیل بەپێی پێوەرەکانی نێودەوڵەتی ئامادەی ئاشتی و دانوستان بێت، ئەوا منیش دەستبەجێ ئامادەم دەست بە گفتوگۆی ئاشتی بکەم".

سەبارەت بە گرێبەستى سەدە و پلانى بەناو ئاشتيى ئەمريكا، سەرۆكى فەڵەستين گوتى: "گرێبەستی سەدە قبووڵ ناکەین و رووبەڕووی جێبەجێکردنی دەبینەوە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın