Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
لە میانی گواستنەوەی هاووڵاتیانی گەمارۆدراوی حەلەب بۆ ناوچە ئارامەکان، 210 برینداری دیكهی حهلهب گهیهنرانه شاری هاتای.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زانیاری و راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیاوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بریندارەکان دوای ئەوەی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام کە لە رۆژئاوای حەلەب دروستکراوە، گوازراونەتەوە بۆ ئیدلب، ئەوانەشی برینەکانیان سەخت بووە رەوانەی تورکیا کراون.
ژمارەی ئەو بریندارانەی لەلایەن تیمی فریاگوزاری بەپەلەوە کە لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو لە چاوەڕوانیدان بە ئەمبوڵانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ھاتای گهیشته 210 بریندار کە 88یان منداڵن.
31 کەس لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشخانەیان جێھێشتووە و 83 یان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار کراون.
سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنیان، 21 یان گیانیان لەدەستداوە.