Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەی قەڵغانی فوراتدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی دژی پێگەکانی داعش لەناوچەی ئەلباب ئەنجامدا و لەئاکامدا 68چەکداری داعش کوژران و ١٤١ حه‌شارگه و پێگه‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه.
- لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەی قەڵغانی فوراتدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی دژی پێگەکانی داعش لەناوچەی ئەلباب ئەنجامدا و لەئاکامدا 68چەکداری داعش کوژران و ١٤١ حه‌شارگه و پێگه‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه.
- لهپێكدادانهكاندا دوو ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆن گیانیان له‌ده‌ستدا و ئه‌ندامێكی دیكه‌ش برینداربوو.
- لهپێكدادانهكاندا دوو ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆن گیانیان له‌ده‌ستدا و ئه‌ندامێكی دیكه‌ش برینداربوو.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەی قەڵغانی فوراتدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی دژی پێگەکانی داعش لەناوچەی ئەلباب ئەنجامدا و لە ئاکامدا 68چەکداری داعش کوژران و ١٤١له حه‌شارگه و پێگه‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه.
بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە ٢٤ی ئابی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەرۆژی ١٢٣یهمی ئۆپەراسیۆنەکەدا بە پشتیوانیی ئاسمانی ھێرشێک بۆ سەر چەکدارانی داعش لە ناوچەی ئەلباب لەباکووری سووریا ئەنجامدرا.
لهپێكدادانهكاندا دوو ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆن گیانیان له‌ده‌ستدا و ئه‌ندامێكی دیكه‌ش برینداربوو.
له‌ئه‌نجامی تۆپباران و پێكدادانه‌كاندا ٣٨تیرۆرستی داعش كوژران و ئوتومبێلێكی سه‌ربازی و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان تێکشکێنران.
ھاوکات ١٤١ئامانجی داعش کە پێشتر دەستنیشان کرابوو، بۆردومان کران.
لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەکانی سوپای تورکیادا لە ناوچەی ئەلباب، ٦ ئامانجی داعش خاپوور کران کە سێ عەمباری چەک و سێ گه‌راجی ئاماده‌كردنی ئوتومبێلی بۆمبڕێژكراوی له‌خۆگرتبوو.
لەم نێوەندەدا تیمەکانی ھەڵگرتنەوەی بۆمبی چێنراو بەردەوامن لەکارەکانیان و تا ئێستا ٢ ھەزار و ٢٠٨ بۆمبی دەستکرد و ٤٢ مینیان پووچەڵکردووەتەوە.