Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:"چیان ده‌وێت؟ ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك له‌باكووری سووریا دابمه‌زرێنن. ئێمه رێگه به دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ها ناده‌ین، با ئه‌مه بزانن."
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان لە وتارەکەیدا رایگەیاند: "ته‌نها به كاركردن پێكه‌وه ده‌توانین بگه‌ینه ئامانجی گه‌یاندنی ئابووریی توركیا به یه‌كێك له 10 به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی جیهان و هه‌نارده‌مان بگاته ترلیۆنێك دۆلار و داهاتی گشتیمان بگاته دوو ترلیۆن دۆلار. ئه‌گه‌ر به‌ڕوونی بیڵێم، پیاوانی كارمان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و چینانه‌دا دێن كه دڵسۆزانه خاوه‌ندارێتی له ئامانجه‌كانی 2023 ده‌كه‌ن".
ناوبراو به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا، "وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رووبه‌ڕووی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بووینه‌ته‌وه، ناچارین هه‌مان پێداگریی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه بنوێنین كه رووبه‌ڕووی ئابووریمان بووه‌ته‌وه. ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی له‌پێناو پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌یاندا به به‌هاترین شتی خۆیان كه گیانیانه فیدای ده‌كه‌ن، له پێناو هه‌مان ئامانجدا ده‌بێت ببنه نموونه له به‌كارهێنانی سهروهتیاندا".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنێك له توركیا پڕۆژه‌كه‌ی رابگرێت، وه‌ك ئه‌وانه ده‌یبینێت كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئابووریی وڵاته‌كه‌ی.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: "شان به‌شانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ركی گرنگ ده‌كه‌وێت سه‌رشانی ئێوه "جیهانی كار" له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ئابووریی توركیا. هه‌ركه‌سێك له‌م رۆژه هه‌ستیاره‌دا پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان و هه‌وڵه‌كانی دوابخات، له‌لای من له‌ڕیزی ئه‌وانه‌دایه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئابووریی توركیا. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌مه‌وه".
- "ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبدرێت، ئابووریی ئه‌م وڵاته ههرهسناهێنێت"
ئەردۆغان رایگەیاند: "حکوومەتەکەمان پشتگیری زۆری کاسبکار و خاوەنکارەکانی کردووە هەر لە لێخۆشبوونی باج و تۆمار و ئاسانکاری بۆیان، بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریان. لەبەرامبەر ئەمەدا چاوەڕێ دەکەین کە خاوەنکارەکانمان چەرخی ئابووری خێراتر بکەن و جموجۆڵ بخەنە بازاڕەوە. چونکە یەکێک لە هۆکاری کێشەکان ئەوەی هەموو کەس لە دۆخی چاوەڕوانیدایە. هەر بۆیە دەڵێم 'سەرفەربەرلکی میللی'، بەخۆڕایی نایڵێم، ئەوەیە مەبەستەکەم، ئەگەرنا مەبەست ئەوەنییە چەک بگریتە دەست و بچیتە شەقام. ئەمەیە سەفەربەرلکی میللی".
ئەردۆغان له‌وباره‌وه زیاتر دوا و گوتی، "لەم وڵاتەدا دەبێت وەبەرهێنان ئەنجام بدرێت، هیچ چارەیەکی دیکەمان نییە. ئەگەر لە هەلومەرجە سەختەکاندا وەبەرهێنان ئەنجام بدرێت ئەوا وڵات تووشی داناڕمان نابێت. بەڵام ئەگەر لەو هەلومەرجە قورسانەدا وەستا، ئەوکات وڵات دەوەستێت".
سەرکۆماری تورکیا باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دابه‌زینی به‌های لیره‌ش كرد و گوتی: "تۆزێک لەمەوپێش کە هاتمە ژوور برایەکم گوتی. ئێمە ١٠٠ ملیۆن دۆلارمان ورد کردۆتەوە. ئەمەیە پرسەکە. ئەگەر وەبەرهێنانمان کرد ئەوا پشتی ئەم وڵاتە ناشکێنین، ناشهێڵین بیشکێنن".
- "ئێمه رێگه به دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ها ناده‌ین"
ئەردۆغان گوتی: "ئێمە هەر لەسەرەتاوە ئەوەمان گوتووە کە داوایەکمان هەیە بەناوی "ناوچەیەکی ئارامی داماڵڕاو لە تیرۆر". ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەبێت هەموو کات هەڕەشە لەسەر عەنتاب، کلیس و ئورفا دەبێت. ئەوان خەمی چییانە؟ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێ لە باکووری سووریا. دەبێت بزانن کە ئێمە رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی لەو شێوەیە نادەین".
- "له‌وه‌ته‌ی ئه‌م 780 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه نیشتمانمانه به‌زه‌ییان پێمان‌دا نه‌هاتووه‌ته‌وه"
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "بێگومان خه‌می شه‌هیده‌كانمان زۆر ئازارمان ده‌دات. به‌ڵام پێویسته بزانین بۆ ئه‌وه‌ی خاكێك ببێته نیشتمان، پێویستی به شه‌هید و جه‌نگاوه‌ر هه‌یه. شاعیر ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئاڵای كردووه به ئاڵا ئه‌و خوێنه‌یه كه له‌سه‌ریه‌تی، خاكێك ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له‌پێناویدا مردبێت نیشتمانه. به‌م جۆره گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ. له‌وه‌ته‌ی ئه‌م 780 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه نیشتمانمانه به‌زه‌ییان پێمان‌دا نه‌هاتووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی 10 ساڵی پێش دامه‌زانی ئه‌م كۆماره بكه‌ین، له دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌وه كهمكراینهوه بۆ 780 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه. دواتر سیڤەریان به‌سه‌رماندا دا و به لۆزان رازی بووین. ئایا ئێمه شایانی ئه‌مه‌ین؟ بیری لێ بكه‌نه‌وه، له سه‌ده‌ی 17 و 18دا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه بووین، ئه‌مه‌ی ئێستامان ماوه‌ته‌وه".
- "ئه‌و رۆژئاوا ده‌وڵه‌مه‌نده له‌كوێیه؟"
ئه‌ردۆغان لە گوتارەکەیدا رەخنەی لە وڵاتانی رۆژئاواش گرت و گوتی: "تا ئێستا ته‌نها ئه‌و پاره‌یەی بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجمان كردووه گه‌یشتووه‌ته 20 ملیار دۆلار. ژماره‌یه‌كی ئاسایی نییه. ئه‌ی رۆژئاوا له‌كوێیه؟ ئه‌و رۆژئاوا ده‌وڵه‌مه‌نده له‌كوێیه؟ ئه‌وان كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره‌یان هه‌یه؟ ئه‌ی مافی مرۆڤ؟ به قسه ئازان، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێكیش بكه‌وێته چاڵێكه‌وه هه‌موو جیهان تێده‌گه‌یه‌نن. فه‌رموون، له 2016دا ته‌نها ئه‌وانه‌ی له ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار كه‌س. كه‌س به‌هانایانه‌وه ده‌چێت؟ ئەنجوومەنی په‌نابه‌ران روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه. روونكردنه‌وه چی ده‌گۆڕێت؟ رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر؟ نه‌خێر. به‌له‌مه‌كان تێكده‌چن و خه‌ڵكه‌كه ده‌خنكێن. ئێوه چی ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له‌وه‌ی ئه‌وانه كۆچ نه‌كه‌ن؟ "
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌نابه‌رانی سوورییه‌وه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنی بە تورکیا دا ' لە یەکی تەمووزەوە سێ ملیۆن یۆرۆمان پێ بدات'. بەڵام تاکو ئێستا تەنها ٦٧٧ ملیۆن دۆلاریان ناردووە، ئەویش نەهاتووەتە ناو بوودجەی ئێمە، ئەم گوژمە پارەیە لە رێگەی یونسکۆ دەدرێتە مانگی سوور و سەرۆکایەتی باری لەناکاو، ئەوان خۆ بەڵێنیان دابوو سێ ملیۆن یۆرۆ بدەن، کوا ئەو پارەیە چی بەسەر هات؟ بوودجە و داهاتی تاکەکەسی ئەوان زۆر لە هی ئێمە زیاترە. ئەی بۆ ناینێرن؟ ئەوان خەمی پەنابەرانیان نییە و پەرۆشی دۆخی مرۆیی لێقەوماوان نین. پەرۆشی ستەملێکراو و زیانبەرکەوتووان نین. ئێمە لە خەمی ئەوانداین".